
سه‌رۆكی زانكۆ )سوپاس وپێزانینی) به‌خشییه به‌ڕێوه‌به‌ر و ستافی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆماری گشتی
ڕۆژی یه‌كشەممە، ڕێکەوتی (2025/4/27) به ئاماده‌بوونی د. هه‌ڵه‌ت ڕه‌شید - سه‌رۆكی زانكۆی چه‌رموو، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ، سه‌رۆكی زانكۆ سوپاس وپێزانینی به‌خشییه (به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی یاریده‌ده‌دری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری خوێندكاران، ستافی فه‌رمانبه‌رانی به‌ڕێوه‌به‌رێتی تۆماری گشتی زانكۆ) ئه‌مه‌ش له‌پای ئه‌وه دێت ئه‌و ستافه توانیویانه ماندوونه‌ناسانه ئه‌ركه‌كانی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن.
وێنه: وه‌هاب ئه‌حمه‌د