كتێبخانه ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیریی و فه‌رهه‌نگیی، كۆمه‌ڵایه‌تیی و فێركاریی و په‌روه‌رده‌یی گرنگه، ئه‌و شوێنه‌یه، كه بیری مرۆڤایه‌تی تێدا پارێزراوه و گەشە ئەکات، مرۆڤی خوێنه‌ر ده‌توانێت له ڕێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده كه‌لتوریی و فه‌رهه‌نگییه‌وه خۆی به بیر‌و ئایدیای نوێ ته‌یار و سازبكات و دواڕۆژی خۆی به باشترین شێوه بونیاد بنێت.
هه‌ربۆیه به درێژایی مێژوو، یه‌كێك له‌و شوێن و ناوه‌نده گرنگانه‌ی كه پێگه‌یه‌كی دیار و به‌رچاوی له دروستكردنی تاكی هۆشیار و مرۆڤی پێگه‌یشتوو له بواره جیاوازه‌كانی ژیان و ژیارییدا هه‌بووه كتێبخانه‌یە. هەر بۆیە کتێبخانە به سه‌رجه‌م شێوه و قه‌باره و جۆره جیاوازه‌كانییه‌وه، توانراوه له ڕێگه‌ی ئه‌م ناوه‌نده‌وه، بیری مرۆڤانی خاوه‌ن به‌هره و به‌رهه‌م و تێڕوانینی ئه‌وانی دی له چوارچێوه‌ی كتێب و توێژینه‌وه و به‌رهه‌مه‌كانیانه‌وه بخوێنرێته‌وه. واته كتێبخانه وه‌ك یه‌كێك له ناوه‌نده دیاره‌كان توانیویه‌تی مرۆڤی بوێر و خاوەن بۆچوون سه‌ربه‌خۆ و ڕه‌خنه‌گر چێبكات، كه ئه‌مه‌ش وایكردووه، كتێبخانه به‌رده‌وام وه‌ك ناوه‌ندێكی ڕۆشنبیریی و كه‌لتوریی و فه‌رهه‌نگیی و زانستیی و په‌روه‌رده‌یی چاوی لێبكرێت و تێیبڕوانرێت، تەواوی دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان بەچاوی ترسەوە سەیرى بکەن. سه‌ره‌نجام به یه‌كێك له ناوه‌نده گرنگه‌كانی دروستبوونی ژیانی شارنشینیی و كۆمه‌ڵی پێشكه‌وتوو و خوێنه‌وار ئه‌ژماركراوه.
ناوەڕۆک
سەبارەت بە کتێبخانەی ناوەندی
كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی چه‌رموو، له ئێستادا خاوه‌ن سه‌رمایه‌یه‌كی زانستیی به‌هره‌مه‌نده، كه نزیك بە (٢٤,٠٠٠) بیست و چوار هه‌زار سه‌رچاوه‌ی جۆراوجۆری له بواره زانستییه‌كاندا، به هه‌ردوو بواری (زانستی سروشتیی و زانستیی مرۆیـــــــــــــــی)یه‌وه، به زمانه‌كانی (كوردیی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی)، به‌رده‌سته. وە هەروەها کتێبخانەی ناوەندی خاوەنی ١٠٥ نامەی ماستەر و تێزی دکتۆایە کە بەرهەموو دەرچووی زانکۆی چەرمووە، پاشان خاوەنی ٩٠٠ نامەی ماستەر و تێزی دکتۆراه یە لە سەرجەم بوارەکاندا بە دیارى بەدەستمان گەیتووە و بەرهەم و دەرچووی زانکۆکانی تری کوردستان و جیهانن. شوێنی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆی چه‌رموو: هه‌رێمی كوردستان/عێراق - سلێمانی - چه‌مچه‌ماڵ، كه‌مپی سه‌ره‌كیی زانكۆ - بناری مه‌قان، نهۆمی دووه‌م.
ئه‌ركه‌كانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ:
كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی زانكۆ، وه‌ك یه‌كێك له دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌رێتییه‌كانی سه‌ر به زانكۆ، له‌ڕووی كارگێڕییه‌وه سه‌ر به ( یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستیی و خوێندنی باڵا) یه، ئه‌م به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه، كۆمه‌ڵێك ئه‌رك و كاری هه‌یه، كه بریتیین له:
1. ڕێكخستن و تۆماركردنی سه‌رچاوه زانستییه جۆربه‌جۆره‌كان له بواره جیاوازه‌كاندا، به هه‌ردوو بواری (زانستی سروشتیی و زانستی مرۆیی) و لقه جۆراوجۆره‌كانی هه‌ر یه‌كێك له‌م دوو زانسته‌وه.
2. ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌رچاوه‌ی زانستیی بۆ خوێنه‌ران به شێوه‌یه‌كی گشتیی و خوێندكاران و توێژه‌رانی زانكۆ به شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی، هاوكات هاوكاریكردنی خوێندكاران و توێژه‌ران له كاتی خواستنی سه‌رچاوه‌ی زانستییدا.
3. هەمەهەنگی کردن له‌گه‌ڵ ده‌زگا و ناوه‌نده ئه‌كادیمیی و ڕۆشنبیرییه‌كان و خانه‌كانی چاپ و به‌خش و وه‌شاندن، بۆ ده‌ستخستن و ده‌سته‌به‌ركردنی نوێترین سه‌رچاوه زانستییه‌كانی بواره جیاوازه‌كان، تا خوێندكاران و توێژه‌ران بتوانن به ئاسانترین شێوه ده‌ستیان به سه‌رچاوه‌ی نوێی زانستیی ڕابگات.
4. دروستكردن و ده‌سته‌به‌ركردنی باشترین په‌یوه‌ندی زانستیی له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كان به‌گشتیی و به‌ش و كۆلێژه جیاوازه‌كانی زانكۆ به تایبه‌تی بۆ چێكردنی ڕایه‌ڵه‌یه‌كی به‌هێزی هاوكارییكردن و ئه‌نجامدانی كاری هاوبه‌ش و پێكه‌وه‌یی و زانستیی.
5. ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی گونجاو له ڕووی چۆنییه‌تی و چه‌ندێتییه‌وه بۆ خوێنه‌ران، تا بتوانرێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه به باشترین شێوه خزمه‌تی خوێندكاران و مامۆستایان و توێژه‌ران به‌گشتی بكرێت.
6. له ڕێگه‌ی (به‌شی خواستن و پێشوازییكردن)ه‌وه، هه‌وڵده‌درێت به باشترین شێوه هاوكاری سه‌ردانیكه‌رانی كتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی بكرێت، تا بتوانن به ئاسانترین ڕێگه سه‌رچاوه‌ی مه‌به‌ستیان ده‌ستبكه‌وێت.
ئامانج و دیدگای ئێمە لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرموو ئەوەیە کە ببین بە ناوەندێکی زانیارى و زانین بۆ خوێندکاران، مامۆستایان و تەواوی زانستخوازان. مەبەستمانە بگەین بە باشترین و ئاسانترین ڕێگە بۆ پێشکەشکردنی کتێب و سەرچاوە زانستییەکان، وە هەروەها داهێنان بکەین لە پێشکەشکردنی خزمەت لەو پێناوەشدا پشت بە تەکنۆلۆجیای پێشکەوتووی سەردەمی ئەبەستین تاوەکو بتوانین ببینە جێگەی ڕەزامەندی تەواوی خوێندکاران و مامۆستایان. بە ئاسانترین شێوە لە ژینگەیەکی بێدەنگ و ئارام، بە کەمترین کات و ماوە سەرچاوە زانستییەکان بدۆزینەوە بە ئامانجی گەڕانەوەی کات وە پێشکەشی بۆ توێژەرانی بکەین بۆ ئەوەی زانکۆ و کۆمەڵگەکەمان ببێت بە کۆمەڵگەیەکی سەردەمی و پێشکەوتوو.
ئامانجی گەورەمان بریتییە لە ئەرکمانە لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرموو گەشەی فیکری و ڕ‌ۆشنبیرى و زانستی و سەرکەوتنی ئەکادیمی تەواوی خوێندکاران و مامۆستایانی زانکۆ بەهێز بکەین، بۆ بە دەستهێنانی ئەو ئامانجە پێویستە ژینگەیەکی زیندووی پەروەردەی بەهێز دروست بکەین بە درێژای ژیانی فێربوونی ئەکادیمی. ئەرکی ئێمەیە ژینگەیەکی ئارام و بێ دەنگ و دوور لە ژاوەژاو بۆ خوێندکاران و مامۆستایان (توێژەران) بڕەخسێنین دوور لە هەر ژاوەژاوێک و نا ئارامییەک لە کتێبخانەکەمان. وەهەوەها پێویستە پەیوەندییەکی باش لەگەڵ تەواوی خوێندکاران و ئەکادیمیان دروست بکەین بە شێوەیەکی ڕاستەخۆ بۆ پاڵپشتی کردن لە ئەنجامدانی توێژینەوەی زانستی. وەهەروەها هەڵدەسین بە دابینکردن و بەردەستخستنی سەرجەم کتێب و سەرچاوەزانییەکان بە شێوەی هاردکۆپی و دیجیتاڵى، پێدانیان بە توێژەران لە کەمترین کات و بە خێراترین ڕێگە و شێواز.
ئەمیندارى کتێبخانەی ناوەندی زانکۆی چەرموو
لینکی سی ڤی ئەمیندار
https://dqa.chu.edu.iq/dqa/cv/12_09_2024%2001_11_33%20pm.pdf
ژ |
ناوی سیانی |
ناونیشانی پیشەیی |
جۆرى کارەکان |
١ |
هیوا ڕەفیق نامیق |
ماستەر (مامۆستا) |
ئەمیندارى کتێبخانەی ناوەندی |
٢ |
ڕوبار عبدالقادر محمد |
بەکالۆریوس (ی. توێژەر) |
تۆمارکردنی کتێب |
٣ |
محمد دارا عبدالقادر |
بەکالۆریوس (ی. توێژەر) |
تۆمارکردنی کتێب + ژمارە لێدان) |
٤ |
غەریب خالد عبدالرحمان |
بەکالۆریوس (ی. توێژەرى سیاسی) |
(ئامادەکردنی کتێب + پێدان و وەرگرتنەوەی کتێب) |
٥ |
محمد انور شێخ فرج |
دبلۆم (ی. تێبینەر) |
پێدان و وەرگرتنەوەی کتێب |
٦ |
شنۆ مجنون عبدالله |
ی. تێبینەر |
ئامادەکردنی نوسراو |
٧ |
سۆما نجیب رشید |
بەکالۆریوس (ی. توێژەر) |
تۆمارکردنی کتێب |
٨ |
هێمن محمد یوسف |
بەکالۆریوس (توێژەر) |
دەوامی ئێواران ( چاکردنەوەی کتێبی کۆن و دڕا‌و + پێدان و وەرگرتنەوەی کتێب) |
٩ |
کمال محمد امین |
پەیمانگا (کتێبخانە) |
دەوامی ئێواران (پێدان و وەرگرتنەوەی کتێت) |
هه‌رێمی كوردستان/عێراق - سلێمانی - چه‌مچه‌ماڵ، كه‌مپی سه‌ره‌كیی زانكۆ - بناری مه‌قان، نهۆمی دووه‌م.