مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو په‌رتووكێكی له بواری یاسادا بڵاوكرده‌وه
16-05-2025
مامۆستایه‌كی زانكۆی چه‌رموو په‌رتووكێكی له بواری یاسادا بڵاوكرده‌وه
دكتۆر (شیلان سه‌لام محه‌مه‌د) مامۆستا لە بەشی ژمێریاری/ کۆلێژی کار- زانکۆی چەرموو، پەرتووکێکی لە بواره‌كانی (القانون الجنائي، قانون أصول المحاكمات الجزائية، الطب العدلي) بەناونیشانی: قيمة الوسائل الطبية في الإثبات الجنائي، بڵاوکردەوە.
پوختە/ بابەتی بەهای ئامرازە پزیشکیەکان لە چەسپاندنی تاوانکاریدا بایەخێکی تایبەتی پێدراوە لەسەر ئاستی توێژینەوە یاساییەکان بەتایبەتی لە بواری تاوانکاریدا، ئەویش بەهۆی ئەو پێشکەوتنە گەورانەی کە هاتۆتە ئاراوە لە چەسپاندنی تاوانکاری، هەروەها بەهۆی ئەو هەنگاوە زانستییە زەبەلاحانەی لە ڕیگه‌ی چەسپاندنی پزیشکییدا کە لە سەر بنەما وبنەڕەتی زانستیانەی ورد دامه‌زراوە وەک بەڵگەیەک بۆ بیر و یەکلایکەرەوە هه‌ژماردەکریت یان تاوانەکە ڕەت دەکاتەوە، یان سەلماندنی پەیوەندی تاوانبار بە تاوانەکەوە پەیوەست دەکات. ئەم په‌رتووكه یەکێکە لەو توێژینەوانەی کە تەرخانکراوە بۆ زانینی بەهای ڕێکارە پزیشکییه‌کان لە چەسپاندنی تاوانکاریدا.
به‌سته‌ری په‌رتووكه‌كه: