thumb

ئاگاداری... بۆ گشت کۆمپانیاکان، زانکۆى چەرموو کەمکردنەوەیه‌كی نهێنی ئه‌نجامده‌دات

سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو ئاگادارى گشت کۆمپانیاکان دەکات کە پسپۆڕن لەبوارى پاککردنەوە و خاوێن کردنەوەدا و دەیانەوێت بەشداربن لەخاوێن کردنەوەى زانکۆمان لەڕێگەى کەمکردنەوەى نهێنیەوە, جا هەر بەڵێندەرێک ئارەزوومەندە بەشدارى بکات با سەردانى سەرۆکایەتى زانکۆى چەرموو/ بەشی کاروبارى یاسایی بکات بەمەبەستى وەرگرتنى تەندەرى ئامادەکراو, کە دەفرۆشرێ بەبڕى (100.000) سەد هەزار دینار و ناگەڕێتەوەى بۆ خاوەنەکەى.

لەگەڵ ڕێزدا...
تێبینی:
1. فرۆشتنی تەندەر لەڕۆژی (2025/5/19) دەست پێ دەکات تاڕۆژی (2025/6/1(
2. دوا مۆڵەت بۆ گەڕانەوەی تەندەر ڕۆژی (سێ شەممە) ڕێکەوتی (2025/6/3) کاتژمێر (10)ی سەر لەبەیانی لە سەرۆکایەتی زانکۆ/ بەشی کاروباری یاسایی دەبێت.
3. کردنەوەی تەندەر هەمان ڕۆژ (سێ شەممە) ڕێکەوتی (2025/6/3) کاتژمێر (11)ی پێشنیوەڕۆ دەبێت لەبینای سەرۆکایەتی زانکۆ.
4. مەرجە بەشداربوو پێناسەى کۆمپانیا و پێناسەى ژوورى بازرگانى بهێنێت لەکاتى کڕینى تەندەردا.
5. بەشداربوو پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى باجى دەرامەتى کۆمپانیاکانى پێ بێت لەکاتى کڕینى تەندەر بۆ ساڵی(2025)
6. مەرجە بەشداربوو لەکاتى گەڕانەوەى تەندەردا پشتگیرى بەڕێوەبەرایەتى گشتى تۆمارکردنى کۆمپانیاکان و مۆڵەتى کۆمپانیاکەى پێ بێت.
7. هیچ تەندەرێک لە دواى کاتى دیاریکراو وەرناگیرێت و سندوقی تەندەر دادەخرێت.
8. پێویستە کۆمپانیا لە کاتى نەگەرانەوەى تەندەر نامەى لێبوردن(اعتذار) پێشکەش بکات و تیایدا هۆکارى نەگەرانەوەى تەندەرەکە دیاری بکات.
9. کۆمپانیا بۆ هەر پرسیار و روو نکردنەوەیەک لەسەر تەندەری ئامادەکراو سەردانى بەشی کاروباری یاسایی زانکۆ بکات.
10. بارمتەى سەرەتایی بەبڕى (2500000) دوو ملیۆن و پێنج سەد هەزار دینارى عیراقی پێ دەبێت بەشێوەی گرنتی بانکی (خطاب ضمان بنکی) کە دەرچووبێت لەیەکێک لەبانکە مۆڵەت پێدراوەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتى گەڕانەوەى تەندەر.
11. کرێى بڵاوکردنەوەى ئاگاداریەکان وهەرخەرجیەکی تر ئەکەوێتە ئەستۆى ئەو بەشداربووەى کە ئەم کەمکردنەوەیەى بۆ دەردەچێت.
12. تەندەرە پێشکەشکراوەکان بەکارپێکراو (نافذ) دادەنرێت بۆ ماوەى (90) نەوەد ڕۆژ لەکۆتا ڕۆژى داخستنى کەمکردنەوەکەوە، وە پێشکەشکارى تەندەر پابەندە بەماوەى دیارى کراو.
13. ئەگەر ڕۆژی کردنەوەی تەندەر بەهەرهۆیەک بووە پشووی فەڕمی ئەوا یەکەم ڕۆژی دوای پشووەکە دەبێتە ڕۆژی کردنەوەی تەندەر.
14. زانکۆ مافی هەڵوەشاندنەوەی کەمکردنەوەی تەندەری هەیە تاپێش سپاردن و پێشکەشکارانى تەندەر مافى داواکردنى قەرەبووکردنەوەیان نییە.
15. کۆمپانیا پێش کڕینی تەندەەر بۆی هەیە سەیری بەڵگەنامەکانی تەندەر بکات .

 

 

 

شێرکردن: