
تیپی هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو بۆ فۆتساڵ بەرامبەر تیپی هەڵبژاردەی زانکۆی گەرمیان سەرکەوتنی بەدەستهێنا
لە میانەی پاڵەوانێتی زانکۆکانی سلێمانی ودەورووبەری بۆ فۆتساڵ بۆ ساڵی خوێندن (2024 ـ 2025) ڕۆژی یەکشەممە رێکەوتی (2025/4/27) لە یاریگەی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی یارییەک لە نێوان هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو هەڵبژاردەی زانکۆی گەرمیان ئەنجامدرا، هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو توانی سەرکەوێت بەسەر هەڵبژاردەی زانکۆی گەرمیان بەگۆڵێکی بێ بەرامبەر.گۆڵەکەی هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو لەلایەن یاریزان (ڕاستگۆ موستەفا) تۆمارکرا.
بەم ئەنجامەش تیپی هەڵبژاردەی زانکۆی چەرموو سەرکەوت بۆ قۆناغی چوار گۆشەی زێرین.