
مامۆستایەکی زانکۆی چەرموو بەشداريكرد لە سیمپۆزیومی ژیری دەستکرد لە خوێندنی باڵاو تەندروستیدا AI in Higher Education & Healthcare Symposium
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (2025/5/14) پ.ی.د. ئازاد عەبدوڵڵا ئەمین ـ سەرۆكى بەشى ئەندازيارى پـڕۆگرامسازى/ كۆلێژ ئەندازيارى و زانستەكۆمپيوتەرييەكانى ـ زانکۆی چەرموو ، لە سیمپۆزیۆمی هاوبەشی نێوان پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، زانکۆی سلێمانی و زانکۆی کوردستان/هەولێر، وەک پانێڵست لە پانێڵی AI and Student Learning - Boon or Bane بەشدارى كرد.